بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەراوێزی شانزەهەمین پێشانگای نیشتمانیی پیشەسازی دەستی لە کرماشان، فەرزاد ئوجانی ئەو پارێزگایەی بە خاوەن توانای بەرچاو لە بواری پیشە دەستییەکاندا زانی و وتی: کرماشان توانای بەرچاوی هەیە لە بوارگەلێک وەکوو گیوەچنین و گڵێم چنیندا.
ناوبراو دەستڕاگەیشتن بە بازاڕ و فرۆشتنی بەرهەمەکانی وەک گرنگترین کێشە بۆ چالاکوانانی ئەم بوارەدا خستەڕوو و زیادی کرد: کەڵک وەرگرتن لە توانای پێشانگە و بازاڕی کاری دەستی و بۆنە تایبەتمەندەکان بۆ ناساندن و پێشکەشکردنی بەرهەمی هونەرمەندان بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
ئوجانی باسی لە پەرەپێدانی فرۆشتنی ئۆنلاین و دابینکردنی بەرهەم لە زنجیرە فرۆشگاکان وەک پلانێکی دیکە کرد و وتی: بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا چالاکەکانی بواری هەناردەکردن، هەبوونی زیاتری کاری دەستی ئێرانی لە بازاڕەکانی دەرەوەدا بەدواداچوونی بۆ دەکرێت. بە لەبەرچاوگرتنی تواناکانی کاری دەستی کرماشان و نزیکیی پارێزگاکە لە عێراقەوە، پەرەپێدانی بازاڕەکانی هەناردەکردن دەتوانێت دەرفەتێکی باش بێت بۆ ناساندنی هونەرە ڕەسەنەکانی پارێزگاکە و پەرەپێدانی بازرگانیی هونەرمەندان لە بازاڕەکانی ناوچەکەدا.