جام کوردی - بە بۆنەی ١٣ی ئابان، ڕۆژی ملی مبارزە با استکبار جهانی (ململانێ لەگەڵ ستەمکاریی جیهانی)، پەیامێکی فەرمی لەلایەن ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڵاوکرایەوە. لەم پەیامەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە هەرجۆرە هیوایەک بە گۆڕانی هەڵسوکەوتی دەسەڵاتدارانی ئەمریکا یان ئەنجامدانی سازش، هەڵەیەکی مەزن و ناسپاسییە بەرامبەر بە دەستکەوتەکانی گەلی ئێران.
لە دەستپێکی پەیامەکەدا، ١٣ی ئابان وەک یەکێک لە خاڵە وەرچەرخانەکانی مێژووی بەرنگاربوونەوەی بەرەی حەق دژی خراپە وستەمکاران ناوزەد کراوە و ئاماژە بەوە دراوە که مێژووی دوژمنایەتی و گوشارەکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێران زیاتر لە حەوت دەیە دەخایەنێت؛ لە کودەتای ٢٨ی مورداد و دامەزراندنی ساواکەوە بگرە تاوەکو پشتیوانی لە گرووپە جیاوازەکان، شەڕی سەپێنراو، سزادانی قورسی ئابووری، و ترۆری فەرماندە مەزنەکان.
ڕێبەری باڵای ئێران لە بەشێکی تری قسەکانیدا هۆشدارییەکی توندی دا و ڕایگەیاند: «ئەگەر هێشتا کەسانێک هەن کە هێندە کەم هیوایان بە گۆڕانی ڕفتار یان گۆڕانکاریی حزبی لە سیستەمی ستەمکاردا هەیە، یان وای بۆ دەچن بە پێدانی ئیمتیاز بە ئەمریکا دەتوانن ئەو ولاتە لە دوژمنایەتی لەگەڵ گەلی ئێران پەشیمان بکەنەوە، ئەوا لە هەڵەیەکی گەورەدان.»
هەروەها لە پەیامەکەدا باس لە دۆخی ناوچەکە، کەنداوی فارس و گەرووی هورمز کراوە و جەخت لەوە کراوەتەوە کە پەرەسەندنی دەسەڵاتی ئێران لەو ناوچەیە و هاوکات یەکڕیزیی بەرەی بەرگری (موقاوەمەت) لە فەلەستین و لوبنانەوە تا عێراق و یەمەن، نیشانەی پووچەڵبوونەوەی ئەفسانەی شکستپێنەهێنانی ئەمریکا و نیشانەی سەرکەوتنی پێشبینیکراوی بەرەی حقە.
لە کۆتاییدا، وەک ڕێگەی ڕزگاری و مسۆگەرکردنی داهاتوو، جەخت لەسەر استمراری ڕێبازی «ئێرانی هەرچی بەهێزتر» و پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی ناوخۆیی کراوەتەوە و داوا لە گەنجان و توێژە پێشڕەوەکان کراوە کە بە زانست، تەقوا و تێکۆشان، قەڵای نائومێدی بڕووخێنن و متمانە بە سەرکەوتن بەهێزتر بکەن.