هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران سبەی دوانیوەڕۆ بە گەشتێکی ئاسمانی بەرەو بەسرە بەڕێدەکەوێت بۆ ئەنجامدانی دوو یاری دۆستانە لە فیفادی ئەم مانگەدا بەرامبەر بە هەڵبژاردەکانی فەلەستین و عێراق.
شەوی ڕابردووە هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێران پێش ئەوەی ڕەوانەی عێراق بکرێن، دوایین مەشق و ڕاهێنانی خۆیان ئەنجام دا، کە لە کۆتایی مەشقەکاندا، کەسرا تاهێری بەهۆی پێکدادان لەگەڵ مێنیسکۆسەکەی تووشی پێکان بوو.
دوای ئەوەی ئەنجامی MRI ڕاگەیەندرا، دیاری کرا کە ئەم پێکانە سەرەڕای ئەوەی کەم بووە، بەڵام بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕێگری لە هێرشبەرە تەمەن 20 ساڵەکەی هەڵبژاردەی سێپاهان دەکات لە یاوەری هەڵبژاردەی ئێران بێت بۆ گەشتکردن بۆ عێراق.
ئێران لە ڕۆژانی 13 و 16ی ئەم مانگەدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی فەلەستین و عێراق دەبێتەوە.