جام کوردی - ژمارەیەک لە پەرلەمانتارە کۆمارییەکانی ئەمریکا مۆسیۆن (مەزبەتە/داواکاری فەرمی)یان بۆ لێپێچینەوە و دوورخستنەوەی پیت هیگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا، پێشکەش کردووە.
کۆمارییەکان دەڵێن هەردوو ئۆپەراسیۆنی «نیکۆلاس مادۆرۆ» و «جەنگی سەر ئێران» پێشێلکاریی ئاشکرای دەستووری ئەمریکان و بێ ڕەزامەندیی یاسادانەران ئەنجام دراون.
جگە لەم دوو دۆسیەیە، حەوت کەیسی دیکەی یاسایییان دژی ناوبراو جووڵاندووە و داوای سزادان و لەسەرکارلابردنی دەکەن.
لە بەرامبەر ئەم هەنگاوەدا، دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند: «ئەگەر یاسادانەرانی کۆماری دەنگ لە بەرژەوەندیی دوورخستنەوەی وەزیری جەنگ (پیت هیگسێس) بدەن، ئەوا تووشی بێهیواييەکی گەورە (خەیبەت ئەمەل) دەبم.»