بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک 19 دەرفەتی وەبەرهێنانی لە کەرتی تەندروستیدا ڕاگەیاند، کە لە ناوەندی شاری دهۆک و قەزا و ناحیەکانی پارێزگاکە جێبەجێ دەکرێن.پڕۆژەکان سەنتەری تەندروستی و چارەسەری نەخۆشییە دیاریکراوەکان دەگرنەوە. وەبەرهێنەران دەتوانن بەپێی یاسای وەبەرهێنانی ژمارە 4ی ساڵی 2006 داواکاری پێشکەش بکەن، بە مەرجی سەلماندنی توانای دارایی و ئەزموونی کار و پێشکەشکردنی نەخشە و پڕۆپۆزەڵی پڕۆژەکە.ئامانج لە پڕۆژەکان کەمکردنەوەی پێویستیی گەشتکردنی نەخۆشان بۆ شارەکانی دیکە و دابینکردنی هەلی کاری زیاتر بۆ دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانە.