بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک 19 دەرفەتی وەبەرهێنانی لە کەرتی تەندروستیدا ڕاگەیاند، کە لە ناوەندی شاری دهۆک و قەزا و ناحیەکانی پارێزگاکە جێبەجێ دەکرێن.پڕۆژەکان سەنتەری تەندروستی و چارەسەری نەخۆشییە دیاریکراوەکان دەگرنەوە. وەبەرهێنەران دەتوانن بەپێی یاسای وەبەرهێنانی ژمارە 4ی ساڵی 2006 داواکاری پێشکەش بکەن، بە مەرجی سەلماندنی توانای دارایی و ئەزموونی کار و پێشکەشکردنی نەخشە و پڕۆپۆزەڵی پڕۆژەکە.ئامانج لە پڕۆژەکان کەمکردنەوەی پێویستیی گەشتکردنی نەخۆشان بۆ شارەکانی دیکە و دابینکردنی هەلی کاری زیاتر بۆ دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانە.
دهۆک 19 دەرفەتی وەبەرهێنانی لە کەرتی تەندروستی ڕادەگەیەنێت
جام کوردی - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک بە ڕەزامەندیی وەزارەتی تەندروستی، 19 پڕۆژەی تەندروستیی کەرتی تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆک دەخاتەڕوو و داوا لە وەبەرهێنەران و سەرمایەداران دەکات داواکاری بۆ جێبەجێکردنیان پێشکەش بکەن.
4 کاتژمێر لەمەوبەر