کۆمەڵێک خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا کۆبوونەوە و بەرەو ناوچەی سەوز ڕۆیشتن، داوای پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2027، جێگیرکردنی مافە دارایی و کارگێڕییەکانیان و ڕەوانەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەیان پێش پشووی پەرلەمان کرد.فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێی ڕۆژانە، لەوانەش ئەو کەسانەی بۆ سەرژمێریی ساڵی 2024 گرێبەست کراون، داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن. سەرەڕای دڵنیاییی پێشووی وەزیری دارایی بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکەیان، خۆپیشاندەران پێیان وایە تاوەکو یاسای بودجە پەسەند نەکرێت، هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنیان نانرێت.
خۆپیشاندانی فەرمانبەران لە بەغدا بۆ پەسەندکردنی بودجەی 2027
جام کوردی - ئەمڕۆ لە بەغدا هەزاران کارمەندی گرێبەست و کرێی ڕۆژانەی سەرجەم وەزارەتەکان ڕژانە سەر شەقام و بە یەک داواکاریی سەرەکی خۆپیشاندانیان ئەنجام دا، ئەویش بەهەمیشەییکردنیان لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 و جێگیرکردنی پلەی وەزیفییە بۆیان.
4 کاتژمێر لەمەوبەر