کۆمەڵێک خۆپیشاندەر لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا کۆبوونەوە و بەرەو ناوچەی سەوز ڕۆیشتن، داوای پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2027، جێگیرکردنی مافە دارایی و کارگێڕییەکانیان و ڕەوانەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەیان پێش پشووی پەرلەمان کرد.فەرمانبەرانی گرێبەست و کرێی ڕۆژانە، لەوانەش ئەو کەسانەی بۆ سەرژمێریی ساڵی 2024 گرێبەست کراون، داوای دامەزراندنی هەمیشەیی دەکەن. سەرەڕای دڵنیاییی پێشووی وەزیری دارایی بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکەیان، خۆپیشاندەران پێیان وایە تاوەکو یاسای بودجە پەسەند نەکرێت، هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنیان نانرێت.