پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا، ڕێوشوێن و بڕیارە نوێیەکانی حکومەتی عێراقیان بە چاوەڕواننەکراو و جێگەی سەرسوڕمان وەسف کرد و جەختیان لە پابەندبوون بە دەستوور و پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.هەردوو حیزبەکە ڕایانگەیاندووە هەرێمی کوردستان تەنها داوای مافە دەستوورییەکانی کردووە و هەر کێشەیەک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی هەبێت، دەبێت بە دەستوور چارەسەر بکرێت. هەروەها جەختیان لەوە کردووەتەوە بڕیاری تاکلایەنە خزمەتی ئەمنیەت و سەقامگیریی عێراق ناکات و دیالۆگ و لێکتێگەیشتن ڕێگای چارەسەرە.
پارتی و یەکێتی هەڵوێستی هاوبەشیان لە دژی بڕیارە تاکلایەنەکان ڕاگەیاند
جام کوردی - پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بڕیارەکانی ئەمڕۆی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و پێشێلکردنی ماف و دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بە هێڵی سوور ناو دەبەن.
1 کاتژمێر لەمەوبەر