ئەمڕۆ چوارشەممە، 25ی تشرینی دووەمی 2026، وەجبەیەکی نوێی شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت؛ بڕی 22 ملیار و 605 ملیۆن دینار بۆ جووتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە، 20 ملیار و 921 ملیۆن دینار بۆ هەولێر و 19 ملیار و 76 ملیۆن دینار بۆ دهۆک تەرخان کراوە.ئەمە وەجبەی دووەمی شایستە داراییەکانی ساڵی 2026ـە. بەپێی ڕاگەیەنراوەکان، لە ماوەی ڕابردوودا 63 ملیار دینار خەرج کراوە و 150 ملیار دیناری دیکە لای بەغدا ماوەتەوە، کە چاوەڕوان دەکرێت لە یەک تا دوو مانگی داهاتوودا بدرێت.