باسم عەبادی، وەزیری نەوتی عێراق، سبەی هەینی سەردانی کەرکووک دەکات بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی قاچاخچێتیی نەوت و گۆڕانکارییەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور. بۆ یەکەمجار کۆبوونەوەی مانگانەی وەزارەتی نەوتیش لە کەرکووک بەڕێوەدەچێت.
لە هەمان کاتدا، قەدووری عەبد سەلیم وەک بەڕێوەبەری گشتیی نوێی کۆمپانیاکە دیاریکراوە و هەفتەی داهاتوو دەستبەکار دەبێت. هەروەها دەستەی دەستپاکی لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەی مووچەی ٣ هەزار و ١٥٠ پاسەوانی بۆرییە نەوتییەکان دەستپێکردووە، کە گومان لە بوونیان هەیە.