بەپێی ڕاپۆرتەکە، سەرەڕای دابەزینی فرۆش بە ٢٧٪، کیا پێشەنگی بازاڕی ئۆتۆمبێلی عێراقی گرتووە؛ تۆیۆتا و MGیش بە دابەزینی ٢٨.٤٪ و ٣٣.٧٪ لە دوای ئەوە دێن. لە نێو براندە بازرگانییەکاندا، SOUEAST بە گەشەی ٣٠٥.٦٪ بەرزترین ڕێژەی زیادبوونی فرۆشی تۆمار کردووە، بەڵام فرۆشی چەندین براندی دیکە وەک هیوندای، شیڤرۆلێت و چێری بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.هەروەها فرۆشی ئۆتۆمبێلە کارەبایی و هایبریدەکان ٦١.٨٪ دابەزیوە و پشکیان لە بازاڕدا لە ٤٪ەوە بۆ ٢.٢٪ کەم بووەتەوە. لە کەرتی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەدا تۆیۆتا پێشەنگە، بەڵام براندی تانک بە گەشەی ٩٣.٨٪ تەنها براندی بەراوردکراوی گەشەسەندووە.بازاڕی ئۆتۆمبێلی عێراق دوای گەشەی بەردەوام لە ساڵانی ٢٠٢١ تا ٢٠٢٤ و بەرزبوونەوەی فرۆش بۆ ١٦٨ هەزار و ٦٩ ئۆتۆمبێل، لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٠.٧٪ دابەزی و بە پێی ڕاپۆرتەکە، لەمساڵدا پاشەکشەکەی بەردەوام بووە.
پاشەکشەی بازاڕی ئۆتۆمبێل لە عێراق؛ کیا پێشەنگی فرۆشەکانی گرتووە
جام کوردی - ماڵپەڕی "Focus2Move" کە تایبەتە بە داتای بازاڕەکانی ئۆتۆمبێل بڵاویکردەوە، فرۆشی ئۆتۆمبێل لە عێراق لە 9 مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا بە رێژەی 31.1% پاشەکشەی کردووە و 95,451 ئۆتۆمبێل تۆمار کراون.
42 خولەک لەمەوبەر