پرۆسەی وردبینیکردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ١١ بەبێ کێشە بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت لە ٦ی مانگی ١٢ەوە مووچەکە بۆ هەرێم ڕەوانە بکرێت. لە هەرێمیش، وەزارەتی دارایی و ئابووری یەکشەممەی داهاتوو دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ١٢ دەکات.حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق، جەختی کردووەتەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تێکەڵی ناکۆکییە سیاسی و کارگێڕییەکان ناکرێت و مافەکانیان دابین دەکرێت. هەروەها دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی گرێبەستەکان لە هەرێم لە تەواوبووندایە و ئەو کەسانەی ماونەتەوە، هەفتەی داهاتوو مووچەکەیان وەردەگرن.لەبارەی ساڵی داهاتووشەوە، ئەگەر بودجەی ٢٠٢٧ پەسەند بکرێت، مووچەکان بەپێی یاسای بودجە ڕێک دەخرێن؛ ئەگەرنا، ناردنی مووچەکان بە شێوازی ئێستا بەردەوام دەبێت. هەروەها حکومەتی عێراق هەوڵ دەدات بەهۆی پشووی سەری ساڵ و داخستنی بانکەکان، کارە داراییەکانی ئەمساڵ زووتر تەواو بکات.