پرۆسەی وردبینیکردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ١١ بەبێ کێشە بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت لە ٦ی مانگی ١٢ەوە مووچەکە بۆ هەرێم ڕەوانە بکرێت. لە هەرێمیش، وەزارەتی دارایی و ئابووری یەکشەممەی داهاتوو دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ١٢ دەکات.حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق، جەختی کردووەتەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تێکەڵی ناکۆکییە سیاسی و کارگێڕییەکان ناکرێت و مافەکانیان دابین دەکرێت. هەروەها دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی گرێبەستەکان لە هەرێم لە تەواوبووندایە و ئەو کەسانەی ماونەتەوە، هەفتەی داهاتوو مووچەکەیان وەردەگرن.لەبارەی ساڵی داهاتووشەوە، ئەگەر بودجەی ٢٠٢٧ پەسەند بکرێت، مووچەکان بەپێی یاسای بودجە ڕێک دەخرێن؛ ئەگەرنا، ناردنی مووچەکان بە شێوازی ئێستا بەردەوام دەبێت. هەروەها حکومەتی عێراق هەوڵ دەدات بەهۆی پشووی سەری ساڵ و داخستنی بانکەکان، کارە داراییەکانی ئەمساڵ زووتر تەواو بکات.
چاوەڕوانی ناردنی مووچەی مانگی ١١ی هەرێمی کوردستان لە ٦ی کانوونی یەکەمەوە
جام کوردی - دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ـی گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان لە تەواوبووندایە و هەفتەی داهاتوو لە دوو ڕۆژدا سەرجەم ئەوانەی ماون مووچەکانیان وەر دەگرن؛ هاوکات حکومەتی عێراق دڵنیایی دەدات کە مووچەی مانگەکانی 11 و 12 و ساڵی داهاتووی هەرێمی کوردستان تێکەڵی هیچ ململانێیەکی سیاسی و کارگێڕی ناکرێت.
2 کاتژمێر لەمەوبەر