ئەمڕۆ کۆبوونەوەی مانگانەی دەستەی ڕاوێژکاریی وەزارەتی نەوت لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بەڕێوەدەچێت، بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی قاچاخبردنی نەوت و گەندەڵیی کارگێڕی، هەروەها ڕێکخستنەوەی میلاکاتی کۆمپانیاکە.کۆبوونەوەکە دوای ئاشکرابوونی دۆسیەی زیاتر لە ٣ هەزار پاسەوانی بندیوار و گۆڕانکارییە کارگێڕی و ئەمنییەکانی کەرکووک دێت.
کۆبوونەوەی وەزارەتی نەوت بۆ لێکۆڵینەوە لە قاچاخ و گەندەڵیی کۆمپانیای نەوتی باکوور
جام کوردی - وەزیری نەوتی عێراق، بە یاوەریی شاندێکی باڵای وەزارەتەکەی گەیشتە شاری کەرکووک، ئامانج لە سەردانەکە بەدواداچوونی مەیدانییە بۆ دۆسیەکانی قاچاخچێتی و گەندەڵی لە کەرتی نەوتی پارێزگاکە.
November 27, 2026