سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ەوە دابەشکردنی چەکی شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیارانی ساڵی ٢٠٢٦ لە هەولێر، کۆیە و قوشتەپە دەست پێدەکات و پارەکان لە ڕێگەی بانکی TBI خەرج دەکرێن.دابەشکردن لە هەولێر و کۆیە تا ٣ی کانوونی یەکەم و لە قوشتەپە تا ١ی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت. خاوەن چەک دەبێت خۆی ئامادە بێت یان وەکالەی پەسەندکراوی ساڵی ٢٠٢٦ پێشکەش بکات؛ لە حاڵەتی کۆچی دوایی خاوەن چەکیشدا، قەسامی شەرعی و وەکالەی هەموو وارسەکان پێویستە.