دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند، فەرحان فەرتووسی، بەڕێوەبەری پێشووی کۆمپانیای بەندەرەکان، دوای هەماهەنگیی نێوان دەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان و ئینتەرپۆڵ و باڵیۆزخانەی عێراق لە قاهیرە، دەستبەسەرکراو گەڕێنراوەتەوە بەغدا.فەرتووسی لە حوزەیرانی ٢٠٢٦ەوە بە تۆمەتی قۆستنەوەی پۆست، هەڵاوسانی سامان و بەدەستهێنانی پارەی ناڕەوا داواکراو بوو و دواتر هەڵاتبوو. دادگاش پێشتر بە شێوەی غیابی فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکردبوو و بڕیارە بە زوویی دادگایی بکرێت.