فێستیڤاڵی بەرهەمە کشتوکاڵییە ناوخۆییەکان، بە هاوبەشیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵ و شارەوانیی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی تشرینی دووەم لە بەردەم پارکی شانەدەر دەست پێدەکات و بۆ سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.ئامانجی فێستیڤاڵەکە ناساندن و بەبازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان و پشتگیریی جووتیارانە. بۆ چالاکییەکە ٢٣٠ کەپر دابین کراوە، لە کاتێکدا زیاتر لە ٤٠٠ کەس ناویان بۆ بەشداریکردن تۆمار کردووە. بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، خواردن و کاری دەستی لە فێستیڤاڵەکەدا پێشکەش دەکرێن.