بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، هاووڵاتیانی خاوەن کارتی ئەلیکترۆنیی کاتیی سووتەمەنی تا ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦ مۆڵەتیان هەیە کارتەکانیان بگۆڕن بۆ هەمیشەیی.بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری داوە کە دوای ئەو ڕێکەوتە کارتە کاتییەکان لە کار دەکەون و خاوەنەکانیان ناتوانن بەشی نەوتی سپی وەربگرن؛ بۆیە داوای لێکراوە پێش تەواوبوونی مۆڵەتەکە سەردانی بنکە پەیوەندیدارەکان بکەن.
دوا مۆڵەتی گۆڕینی کارتی کاتیی سووتەمەنی لە هەولێر دیاری کرا
جام کوردی - بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر هۆشداری دەداتە ئەو هاووڵاتییانەی کە لە ڕێگەی گرێبەستی هاوسەرگیرییەوە کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنییان بە شێوەی کاتی بۆ دروست کراوە، پێویستە تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ کارتەکانیان بکەنە هەمیشەیی، بەپێچەوانەوە کارتەکانیان لە کار دەکەوێت.
November 28, 2026