کۆچەر تاهیر، سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگەکانی غاز لە سلێمانی، ڕایگەیاند بەشی کۆرمۆر کە سبەی دەکەوێتەوە کار، ڕۆژانە ٤٠٠ تا ٤٥٠ تۆن غاز بەرهەم دەهێنێت، کە دەکاتە نزیکەی ٢٠ تا ٢٣ تانکەر.وتیشی ڕۆژانە ١٢ تانکەر بۆ ناوەندی سلێمانی تەرخان دەکرێت و ئەوانی دیکە بۆ شار و شارۆچکەکانی پارێزگاکە دەنێردرێن. بە گوێرەی ئەو، دوای هێرشەکە هیچ غازێکی نوێ نەگەیشتووەتە کارگەکان و تەنها لە غازی کۆگاکراو سوود وەرگیراوە؛ بەڵام دڵنیایی دا تا کۆتایی ئەم هەفتەیە کێشەی کەمی غاز ڕوونادات.
بەرهەمهێنانی ٤٥٠ تۆن غاز لە کۆرمۆرەوە دەستپێدەکاتەوە
جام کوردی - دوای تێپەڕبوونی 20 رۆژ بەسەر هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر كە بووە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی غاز و كارەبا، بڕیارە سبەینێ یەكشەممە بەشی (K-250)ـی كێڵگەكە بخرێتەوە كار و بەرهەمهێنانی غاز دەستپێبكاتەوە.
November 28, 2026