لە وتوێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری جام کوردی سمکۆ سالار قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە تیشکی خستە سەر چۆنیەتی داخستنی مەرزەکەو وتی" داخستنی مەرزی پشتە - شێخ سێڵە لەلایەن پاسەوانی سنوورەوە، وەک ئەوە وایە حکومەتی عێراق راستەوخۆ خۆی هاتبێت و ئەو مەرزەی داخستبێت،

پاشان سەبارەت بە ئەگەرو وادەی کرانەوەی مەرزەکە بە رووی بازرگانان و ئەو هاوڵاتیانەی لەوێ کار دەکەن وتی" ئەگەر داخستنی ئەو مەرزە لەلایەن ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە یان حکومەتی هەرێمەوە بڕیاری داخستنی نەدرابێت، ئیتر بڕیاری کردنەوەی کەی لەلای ئێمەیە تا بزانین و پێت بڵێم کەی مەرزی پشتە - شێخ سێڵە ئەکرێتەوە، بۆیە ئەوە حکومەتی عێراقە ئەزانێت کەی دەکرێتەوە نەک ئێمە،

سەبارەت بە ئەگەرو بوونی قاچاخچێتی لە مەرزەکە، قایمقامی ناوەندی هەڵەبجە وتی" ئەگەر داخستنەکە بە بیانووی قنچاخچێتی بێ، ئەوە من هەموو لایەک دڵنیا دەکەمەوە کە تا ئێستا یەک تەنکەری نەوت لەو مەرزەوە نەڕۆشتووە بۆ ئێران، ئەی ئایا عێراق حکومەتێکی گەورەو گرانی هەیە نازانێ لە کوێوە تەنکەرە نەوت ئەڕوات؟

لە کۆتاییدا سەبارەت بە بژێوی هاوڵاتیانی هەر دوو دیوی مەرزەکەش سمکۆ سالار وتی" بەڵێ بە هەزاران خێزان لە خاوەن نوسینگەی بارو کرێکارەوە تا ئەگاتە شۆفێرانی بارهەڵگرو بازرگان و کارمەندانی ئەمنی و ئیداری، رۆژانە بژێویان لە سەر ئەو مەرزەیە، بۆیە ئێمە وەک ئیدارەو پارێزگای هەڵەبجە هەموو هەوڵێک ئەدەین مەرزی پشتە - شێخ سێڵە بکەینەوە، بەڵام ئیتر ئەمە سەرەتایەو ئەیانەوێ بڕیاری داخستنی مەرزەکە جێبەجێ بکەن با جێبەجێی بکەن، پاشان با لێکۆڵینەوەی تیا بکەن ئەگەر شایەنی داخستن بوو با دایخەن، ئەگەر بە پێچەوانەوە سەلمێنرا کە قاچاخچێتی تیا ناکرێت با بیکەنەوە،