لە چوار چێوەی فشارەکانی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و رێگری کردن لە قاچاخچێتی نەوت و کۆنترۆڵکردنی مەرزەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ،
ئێران فشارێکی گەورەی خستووەتە سەر زەیدی بۆ ئەوەی فشارەکانی سەر هەرێم رابگرێت،
وتەی ئەو رۆژنامەنووسە ئێران دەیەوێت زەیدی تەنها هەندێک جوڵە بکات بۆ میدیاکان تا بەسەرکەوتوو ناو ببرێت،
لە بەشێکی لێدوانەکەیدا ناوبراو دەڵێت: ئێران دەیەوێ لە کۆبونەوەی رۆژی سێشەممە، زەیدی و هەرێم رێک بکەون و نەرمی بۆ یەکتر بنوێنن،
چونکە پێیوایە ئەمە جێبەجێکردنی سیاسەتی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا، بۆیە گەر زەیدی سەرکەوتوو بێت لەداهاتوودا دەست بۆ لایەنە شیعەکان دەبات.
کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان سنوورێکی بەرفراوانیان لەگەڵ یەکتر هەیەو بە هۆی داخستنی مەرزەکانەوە زیانێکی گەورە لە ئابووریی هەردوولا دەکەوێت.