لە سەرەتای وتوێژەکەدا ئەو شیکەرەوە سیاسیە وتی" کۆبونەوەکەی سێ شەمە، یەکی دیسێمبەر بەئامادەبونی تۆم باراک، تەواو کەری دانیشتنەکەی پیرمامە

چونکە لە سیاسەتی ئێستای ئەمریکاو عەلی زەیدیدا شتێک نیە بەناوی دایەلۆگی نیشتمانی، بەڵکو ئەوەی هەیە نەخشەڕێگەی ئایندەیە، خاڵەکان نوسراونەتەوە، ناوەڕۆکەکەی بۆ هەردوولا ڕونە ، تۆم باراکیش سەرەتا وەک بەربوک و دەڵاڵ کارەکەی جۆر کردوەو دواجاریش وەک شاهیدیک لەسەر ڕازیبونی هەردولا پیرۆزبایی دەکات.

لە بەشێکی تری وتوێژەکەدا شێرکۆ سەعید وتی"

ڕەسمەکانی بەقاچاخبردن بەشێکە لەبەڵگەکان ، ئاماژەی سزادانی 25 تێوەگلاو بەدۆسیەی بەقاچاخ بردن هەڕەشەیە لە بەرامبەر ڕازی‌ بون و نەبون ، تەنانەت برادەرانی ئۆپۆزسێونیش کەمیوانداریکراون بۆلای سەرەک وەزیران، دەوری وروژێنەرو ترسێنەرو پەیامهێنەریان پێبینراوە،

لەکۆتایدا وتوێژەکەدا ئەو شێرکۆ سەعید وتی" کورد وتەنی مانگا مردو دۆبڕا !!!