بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دادگای سەربازیی یەمەن رۆژی پێنج شەممە لە حوکمێکدا " ئەحمەد عەلی عەبدوڵڵا ساڵح " کوڕی سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن " عەلی عەبدوڵڵا ساڵح " ی بە تۆمەتی خیانەت، هاوکاری هەواڵگری لە گەڵ دوژمن و گەندەڵیی بەردەوام بە تاوانبار ناساند و سزای سێدارەی بۆ دەرکرد.
لە حوکمەکەی دادگای سەربازیی یەمەندا هەروەها هاتووە کە دەست بە سەر تەواوی موڵک و ماڵ و داراییەکانی ئەحمەد عەلی عەبدوڵڵا ساڵحدا دەگیرێت.
تا ئێستا نووسینگەی کوڕی سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن هیچ کاردانەوەیەکی لە بەرامبەر بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەدا نەبووە./.