جام کوردی - گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ دەستیان پێکردەوە.

بۆ یەکەمجار لە دوای دوو مانگ دابڕان، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و مۆسکۆ دەستیان پێکردەوە.

 زۆربەی فڕۆکەخانە گرنگەکانی ئێران وەک ئیمام خومەینی و مێهرئاباد و مەشهەد بەڕووی گەشتەکاندا کراونەتەوە.

کردنەوەی ئاسمانی ئێران و دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بە شێوەیەکی پلەبەندی دەبێت.