جام کوردی - سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هێرشی توند دەکاتە سەر سەرۆکی ئەمریکا و جەخت لەوە دەکاتەوە کە دۆناڵد ترەمپ لە کاتژمێرێکدا 7 درۆی کرد.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، بانگەشەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکای بە درۆ ناوبرد و ئاماژەی بە درێژەی ناکۆکی لەسەر گەرووی هورمز کرد.
قالیباف لە کەناڵی ئێکس نووسیویەتی؛
١ سەرۆکی ئەمریکا لە یەک کاتژمێردا حەوت ئیدیعای کرد کە هەر حەوت بانگەشەکەی درۆیە.
٢ ئەوان بەو درۆیانە شەڕیان نەبردەوە و بە دڵنیاییەوە لە دانوستانەکاندا ناگەنە هیچ شوێنێک.
٣ لەگەڵ بەردەوامبوونی ئابڵوقە، گەرووی هورمز بە کراوەیی نامێنێتەوە.
٤ ترانزێت لە ڕێگەی گەرووەوە بە پشتبەستن بە "ڕێگای دیاریکراو" و بە "مۆڵەتی ئێران" ئەنجام دەدرێت.
٥ مەیدان دیاری دەکات کە ئایا گەروو کراوەیە یان داخراوە و ڕێساکانی نەک تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
٦ شەڕی میدیایی و ئەندازیاری بیرکردنەوە بەشێکی گرنگی شەڕە و میللەتی ئێرانیش کاریگەری ئەو فێڵانە نابێت.