بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە وتەی دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکان، ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم ڕووداوانە ڕوو لە زیادبوون دەکەن و لە کاتێکدا هەندێک لە شارەکان بەرەو دۆزەخ دەچن، هیچ دەزگایەک و بەرپرسێک وەڵامێکی ڕوونی بۆ ڕوودانی ئەو ڕووداوانە نەداوەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ نەبوونی توانای بەڕێوەبردنی قەیرانەکە.
لە بەرامبەر ئەم کاردانەوەیانەدا کۆمپانیای کارەبای ڕژێمی زایۆنیستی و بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەم جۆرە ڕووداوانە بە هۆی کەموکوڕی وێستگەکانی کارەبا و وێستگەکانی دابەشکردنی کارەباوە بووە.
بە وتەی بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا و میدیا ناوخۆییەکان، ئەم کەموکوڕییانە بوونەتە هۆی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە چەندین ئامێری کارەبایی، وەک هەواگۆڕکێی غاز، پاتری لیتیۆم، وێستگەی دابەشکردنی کارەبای ناوچەیی، محاویلە و هتد، ئەمەش بووەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لای دانیشتووان.
شارەزایەکی کارەبا ڕایگەیاندووە کە سەرچاوەی ئەم ڕووداوانە بە هۆی پچڕانی سیستەمی دابەشکردنی کارەبای شارەکان و هەڵئاوسانی توند و لە زۆر حاڵەتدا هەڵەی ڤۆڵتیەی بەرز بووە، کە بووە هۆی زیانگەیاندن بە ئامێرە کارەباییەکان و دواجار تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە.
ئەو پسپۆڕە ڕاشیگەیاندووە کە بە هۆی ئاڵۆزی هۆکاری ئەو ڕووداوانە، تا ئێستا شارەزایانی کۆمپانیای کارەبا نەیانتوانیوە ڕەگی ئەو ڕووداوە نائاساییانە بدۆزنەوە، بەڵام هەوڵدەدەن بە زووترین کات مامەڵە لە گەڵ ئەو ڕووداوانەدا بکەن./.