جام کوردی ـ  ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: شەڕانگێزیی زایۆنیستەکان لە لوبنان و غەززە لەژێر سێبەری پشتگیرییە بێشەرمانەکانی ئەمریکادا، دەبێتە هۆی پێداگریی بەرەی بەرگری (موقاومە) بۆ پەرەپێدانی پشتگیرییەکان لە هەر دوو بەرەکەدا.

کارکردن بۆ چالاک کردنی بەرەکانی دیکە و هاوشێوە کردنی دۆخی هاتوچۆی گەرووی بابولمەندەب لە یەمەن لەگەڵ گەرووی هورمزدا.

ڕژێمی داماوی زایۆنیستی با بزانێت تاوانکاریی هاوکات لە باشووری لوبنان و غەززە، دەیخاتە ناو گێژاوی ئۆپەراسیۆنەکانی حزبوڵڵا و تۆفانی دووبارەی گەنجانی جوامێری فەلەستینییەوە.