بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موسلیم قوبادیان قایمقامی قەزای ڕامسەر لە پارێزگای مازندەران کە دەکەوێتە باکوری ئێران ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو گەشتێکی ڕاستەوخۆی نێوان ڕامسەر و بەغدا دەستپێدەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە هەفتەی داهاتووەوە گەشتە ئاسمانییەکانی ڕامسەر بۆ بەغدا و بە پێچەوانەوە لە فڕۆکەخانەی شەهیدانی ئەم شارەوە دەستپێدەکات.
قوبادیان بە جەختکردنەوە لە سەر پێگەی ستراتیجی ڕامسەر لە باکوری ئێران، وتی: ڕاوێژکارییەکان بۆ دامەزراندنی ڕێڕەوی نوێی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن و ئەنجامەکانیش بەم زووانە ڕادەگەێندرێن.
بەستنەوەی ڕامسەر بە بەغدای پایتەختی عێراق لە سەردەمێکدا کە زیارەت و بازرگانی دوو پاڵنەری جددییە بۆ سەردانی خەڵکی ئێران بۆ عێراق، هەنگاوێکی گرنگە بۆ ناوچەی ڕۆژئاوای مازەندەران و دەروازەیەکی نوێیە بۆ کارلێکی ئایینی و ئابوری و کەلتوری./.