بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەکە لە سەر زیاتر لە 300 سەربازی یەدەگ ئەنجامدراوە کە ئێستا لە شەڕدا خزمەت دەکەن. لە سەدا 25.7 ی بەشداربووان ڕایانگەیاندووە کە پاڵنەرەکانیان لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، لە کاتێکدا لە سەدا 10 ی بەشداربووان ڕایانگەیاندووە کە پاڵنەرەکانیان کەمێک کەمیکردووە.

کاتێک پرسیاریان لێکرا سەبارەت بە هەستەکانیان سەبارەت بە شەڕەکە، لە سەدا 47 هەستی نەرێنییان سەبارەت بە کابینەی نتانیاهۆ و مامەڵەکردنی لە گەڵ شەڕ و دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل دەربڕی.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای نزیکەی دوو ساڵ لە شەڕی غەززە، بێزاری و ناڕەزایەتی لە ڕیزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستیدا زیادیکردووە، لە کاتێکدا سوپای داگیرکەر خۆی ئامادە دەکات بۆ پەرەپێدانی گرژییەکان لە کەرتی غەززە./.