بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە لە هەڵسەنگاندنی سوپای ئەو ڕژێمەدا کە لە کۆبوونەوەی شەوی یەک شەممە گەڵاڵە کرا، هۆشداری دراوە کە داگیرکردنی شاری غەززە گیانی سەربازانی زایۆنیست دەخاتە مەترسییەوە و نابێتە هۆی سەرکەوتنی تەواو بە سەر بزوتنەوەی حەماسدا.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها ڕایگەیاندووە کە دەبێت حکومەتی سەربازی و باری نائاسایی لە غەززە ڕابگەێندرێت.
بڕیاری داگیرکردنی غەززە بووەتە هۆی ناکۆکی لە نێوان سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی. لە کۆبوونەوەی شەوی یەک شەممەی ڕابردووی کابینەی ئەو ڕژێمەدا سەرۆکی مۆساد پشتیوانی خۆیی بۆ ئەو ڕێکەوتنەی دەربڕی کە جێی ڕەزامەندی بزوتنەوەی حەماس بووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لەبری دانوستان بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان، بڕیاری داگیرکردنی غەززەی دەرکرد./.