وتیشی، لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتی نانەوتییە، بەڵام هێشتا نازاندرێت لەسەر بڕی چەند ڕێککەوتوون، چونکە هەرێمی کوردستان ناتوانێت 120 ملیار دینار بنێرێت و بەغدادیش تێگەیشتنی بۆ ئەو بابەتە هەیە.
هاوکات شیروان میرزا ئاماژەی بەوەشدا، هیچ کێشەیەک لەبەردەم مووچەی مانگی چواردا نییە، بە هەموو ئەگەرەکان ڕەنگە لەم هەفتەیەدا داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغداد بکرێت و مووچەی مانگی چوار خەرجبکرێت.