بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، " جیهاد ڕەسمی سالم " وێنەهەڵگری کەناڵی العالم لە غەززە، لە کاتی گەڕانەوەی لە ڕووماڵکردنێک بە هۆی هێرشی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید بوو.

ئەو دووەم پەیامنێرێکە کە لە هێرشەکانی ڕۆژی چوارشەممەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ غەززە شەهید بوو.

ئیمان ئەحمەد زامڵی پەیامنێرێکی دیکەی فەڵەستینی بوو کە لە خان یونس لە کاتی هەوڵدان بۆ دابینکردنی ئاو کرایە ئامانجی درۆنێکی ڕژێمی زایۆنیستی و شەهید بوو./.