جام کوردی - مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە "تەسلیمبوون لە فەرهەنگی ئێمەدا نییە" مەرجی دەستپێکردنی دانوستانی ئاشکرا کرد.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە میانەی رێوڕەسمی رێزلێنان لە پاڵەوانانی زۆرانبازی لە تاران، وتی کە ئەگەر ئەو سزایانەی بەسەر وڵاتەکەیدا سەپێنراون هەڵبگیرێن، ئەگەری گفتوگۆ و دانوستان لە ئارادایە.
ڕاشیگەیاند: "ئێمە لە هیچ بارودۆخێکدا، بەدوای پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمیدا نین، ئەوان دەیانەوێت بە جیهان بڵێن کە ئێمە بەرەو چەکی ئەتۆمی دەڕۆین؛ ئەمە بە تەواوی هەڵەیە. ئێمە ئامادەین بۆ هەر جۆرە پشتڕاستکردنەوەیەک لەم ڕووەوە."
وتیشی: "ئێمە ئامادەین وەبەرهێنانی ئەمەریکا وەربگرین و سزاکان هەڵبگرین، دواتر دەتوانین دابنیشین بۆ دانوستان."
پزشكیان. دەڵێت: فشارمان لێدەكەن تا ناچارمان بكەن تەسلیم بین، بەڵام تەسلیمبوون لە فەرهەنگی ئێمەدا نییە. ناچەمێین و تا دوا هەناسەی بەرەنگاری فشارەكان دەبينەوە.
جەختیشی لەسەر روبەڕوبونەوەی ئاستەنگە دەرەكییەكان كردەوە.
ئاماژەی بەوەش دا: ئێرانییەكان دەبێت بگەنە هۆشیاری تەواو بە تواناكانیا، درك كردنی بە توانا نیشتمانییەكان، بە بناغەی خۆڕاگری و سەربەخۆییە."