جام کوردی - گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، سێ وڵاتی ئەورووپیی 'ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا' نەیانتوانیوە وەک لایەنێکی سەربەخۆی دانوستانکار سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی خۆیان بسەلمێنن و هەر بۆیە لە ئێستادا تاران هیچ بەرنامەیێکی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەواندا و هەروەها ئەمریکا نییە.
ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووشەممە، 6ـی ئۆکتۆبەری 2025، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سێ وڵاتی ئەورووپا لە ماوەی دوو سێ مانگی ڕابردوودا ڕێگەیەکی نابەرپرسانە و تێکدەرانەیان گرتۆتەبەر، هەروەها ناکۆکییەکانیان قۆستۆتەوە.
ڕاشیگەیاند: "ئێمە لەم قۆناغەدا هیچ بەرنامەیەکمان بۆ دانوستاندن نییە، سەرنجمان لەسەر لێکۆڵینەوەیە لە دەرئەنجامەکان و کاردانەوەی ئەوکارانەی هەر سێ وڵاتی ئەورووپا و ئەمەریکا گرتوویانەتەبەر."