"شێخ مەنسور"، خاوەنی کۆمپانیای سیتی، وەک تۆمەتباری سەرەکی هاوبەشی میلیشیاکانی سودان لە کۆمەڵکوژی گەلی وڵاتەکەدا ناسێندرا. لەم ڕووەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی بەریتانیا هەڵمەتێک بە هاشتەگی "بکوژەکە دەربکەن" دروستکرا.
بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، شەڕی ناوخۆی وێرانکەری سودان بووەتە هۆی کوژرانی نزیکەی 40 هەزار کەس و ئاوارەبوونی 12 ملیۆن کەس.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرای کرد کە شێخ مەنسور هاوکاری میلیشیاکانی سودان دەکات کە بە "هێزەکانی پشتیوانی خێرا" ناودەبرێن.
ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی دەنووسێت، شێخ مەنسور تۆمەتبارە بە دابینکردنی چەک بۆ میلیشیاکان، کە بەو چەکانە منداڵ و ژنان دەکوژرێن.
ئاشکرابوونی ئەو هەواڵە لە لایەن نیویۆرک تایمزەوە وایکردووە تویتی "شێخ مەنسور هاوبەشی کۆمەڵکوژی گەلی سودانە" بە زۆری بڵاوبێتەوە و زۆرێک لە بەکارهێنەرانی مەجازی تۆپی پێی ئینگلیزی داوای ئەوەیان کردووە کە خاوەندارێتی یانەی سیتی لەم کەسە وەربگیردرێتەوە.