روانگەی ئیکۆی عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا عێراق بڕی 964.9 ملیۆن بەرمیل نەوتی دەرهێناوە کە داهاتەکەی 73 ترلیۆن دینار بووە کە دەکاتە رێژەی 90% ی کۆی داهاتی وڵاتەکە.

روانگەی ئیکۆ ئەوەشی ئاشکرا کردووە، زۆرترین بڕی دەرهێنراوی نەوت لە بەسرە بووە کە بڕەکەی 816.18 ملیۆن بەرمیل نەوت بووە.