ئاتووسا گوڵشادنژاد لە ساڵێکی خولیاییدا بە بردنەوەی سێ مەدالیای زێڕ لە پاڵەوانێتی ئاسیا، یارییەکانی هاوپشتی وڵاتانی ئیسلامی و پاڵەوانێتی جیهانی، گەورەترین تەلیسمی کاراتێ خانمانی ئێرانی شکاند و یەکەمین مەدالیای زێڕی مێژووی خانمانی ئێرانی لە پێشبڕکێکانی جیهانیدا تۆمار کرد.

ئاتووسا گۆڵشاد نژاد، نوێنەری کێشی ٦١ـ کیلۆگرامی کاراتێی ژنانی ئێران لە پاڵەوانێتی جیهانی، لە کۆتاییدا بە ئەنجامی ٤-١ لە "لی کونگ"ی چینی بردەوە و بە بردنەوەی مەدالیای زێڕ و ڕاوەستان لەسەر سەکۆی پاڵەوانی جیهانی مێژوویەکی نوێ بۆ وەرزشی کاراتێ خانمانی ئێران تۆمار کرد.

ئەمە یەکەم میدالیای زێڕ بوو بۆ ژنانی ئێران لە مێژووی پاڵەوانێتی جیهانی کاراتێدا.