بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی هائارێتس لە سەر زاری کۆمپانیای پیشەسازی ئاسمانی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاندووە کە زایۆنیستەکان ڕوبەڕوی ئاستێکی باڵای هێرشە مووشەکییە بالستییەکانی ئێران بوونەتەوە کە هیچ وڵاتێک ئەزموونی وەهای نەبینیوە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئێرانییەکان بەردەوام و لە ئاستێکی باڵادا دەیان مووشەک ئاراستەی ڕژێمی زایۆنیستی دەکەن و ئەمەش تێچوویەکی زۆری بۆ حکومەتی تەل ئەبیب هەبووە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە بۆ یەکەم جار پاڵاوگەی نەوتی بازان لە کەنداوی حەیفا ڤە هۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانەوە داخراوە و بەرەی ناوخۆیی بە هەزاران سکاڵای لە خەڵکەوە وەرگرتووە کە بە هۆی دووکەڵی ئەو پاڵاوگەوە هەست بە خنکان دەکەن./.