جام کوردی- ناجێگیریی بەردەوامی نرخی دۆلار لە چەند مانگی ڕابردوودا، کەشوهەوای بازرگانی نێوان ئێران و عێراقی گەیاندە قۆناغێکی نوێ؛ قۆناغێک کە وریایی جێگەی بوێری درێژخایەنی گرتۆتەوە. ئەمڕۆ زۆرێک لە بازرگانانی ئەو دوو وڵاتە پێیان باشترە بە ڕێککەوتنی کورتخایەن و سەقامگیر بچنە ناو بازاڕەوە لەبری گرێبەستی جێگیر و درێژخایەن بۆ ئەوەی خۆیان لە شۆکی دراو بپارێزن.

بەرزبوونەوەی لەناکاوی خەرجی و تێچووەکان و دژواریی دیاری کردندی نرخەکان و نەبوونی ئاسۆیەکی ڕوون بۆ نرخی دراو، متمانەی ئابووریی تێکداوە. لە کاتێکدا ئەم دۆخە ڕێگرە لە ئەگەری زیان لە کورتخایەندا، لە درێژخایەندا دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی وەبەرهێنانی هاوبەش و خاوبوونەوەی ڕەوتی ئاڵوگۆڕی کاڵاکان.

زیاتر لە هەر کاتێک، بازرگانی نێوان ئێران و عێراق پێویستی بە سەقامگیری و شەفافیەت و ئامرازی دارایی جێگیر و سەقامگیر هەیە. کۆنترۆلی گۆڕانکاری و ناجێگیریی دراو و ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووەکان نەک داوکارییەکی ئابوورییە، بەڵکو مەرجێکی پێشوەختەیە بۆ پاراستنی پەیوەندییە بازرگانییە بەردەوامەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ.