بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو کچە تەمەنی 21 ساڵە و پاش 11 ساڵ لە ڕفاندنی لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕزگار بووە.

ئەو لە ساڵی 2014 لە گەڵ 8 ئەندامی دیکەی بنەماڵەکەی لە هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندی کوجۆی شەنگال ڕفێندرا.

ناوی کچەکەش دیما ئەمینەیە و لە سوریاوە چووەتە تورکیا و پاشان لە ڕێگای دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بۆ هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە.

چارەنووسی باوک و دوو برای دیما هێشتا نادیارە./.