وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە کرد: "بڕیاری ڕادەستکردنی بنکەی بەعشیقە – زیلکان بە حکومەتی عێراق، بەپێی ئەو میکانیزمەی لەسەری ڕێککەوتن کراوە، بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ بەڕێوەدەچێت".

ئەوەشی خستەڕوو کە "ڕادەستکردنی بنکەکە لەبەر ڕۆشنایی ئەو پێشکەوتنە دێت کە حکومەتی عێراق لە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکاندا لە شنگال بەدەستیهێناوە."