جام کوردی - سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند چارەنووسی ناتانیاهۆ نادیارە و ئەگەری کوژرانی هەیە .
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: "مووشەکە قورسەکانمان کەرتی پیشەسازیی ئیسرائیلیان پێکاوە و دەنگی بەردەوامی ئەمبوڵانسەکان و دانپێدانانی ناوەندە ئیسرائیلییەکان بە زیادبوونی کوژراو و بریندارەکان، قوڵایی گورزەکە نیشان دەدەن".
ئاماژەی بەوەش دا: چارەنووسی بنیامین ناتانیاهۆ نادیارە و ئەگەری کوژرانی یان ڕاکردنی خۆی و خێزانەکەی هەیە.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ "لە ئەگەری زیندوومانی ئەم تاوانبارە، بە هەموو هێزێکمانەوە بەردەوام دەبین لە شوێنپێهەڵگرتن و کوشتنی".