دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز دوای ئەوەدێت کە لە ماوەی گرژییە سەربازییەکانی ناوچەکەدا، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە زۆر دابەزی بوو، ئەمەش وەک رێکارێکی خۆپارێزی بەرانبەر هێرشی میلیشیاکانی عێراق.
دانە غاز: بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستیپێکردەوە
جام کوردی - کۆمپانیای “دانە غاز”ـی ئیماراتی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە ئەمڕۆ دووشەممە، پڕۆسەی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ دەستیپێکردووەتەوە و بۆ ئەم مەبەستە، هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ لایەنە حکوومییەکان کراوە.
April 13, 2026