جام کوردی - شەڕ درێژە بکێشێت، تاران پەردە لەسەر تەکنەلۆژیایەک لادەبات کە جیهان تووشی شۆک دەکات.

ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی خاتەمولئەنبیا لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند:  ئێران خاوەنی جۆرە چەک و تەکنەلۆژیایەکی سەربازییە کە تا ئێستا لە هیچ دەزگایەکی جیهانیدا بوونی نییە و هیچ مرۆڤێک نەیبینیووە.

هەروەها باسی لەوەشکرد، ئەگەر شەڕ درێژە بکێشێت، تاران پەردە لەسەر تەکنەلۆژیایەک لادەبات کە جیهان تووشی شۆک دەکات.