عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: پابەندبوونمان بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە نەگۆڕە.

عێراقچی، لە سەكۆی "ئێكس" نوسویەتی: خۆشحاڵم بە پێشوازیكردن لە جەنەڕاڵ مونیر بۆ ئێران.

ڕاشیگەیاند: سوپاس و پێزانینی خۆم بۆ پاکستان دەردەبڕم بۆ میوانداریی بەخشندەی لە میوانداریکردنی دانوستانەكان، کە رەنگدانەوەی قووڵی و بەهێزی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمانە، پابەندبوونمان بە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا هێشتا نەگۆڕو هاوبەشە.