جام کوردی - كاروان گەزنەیی وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگاری كەركوك پەیوەندی بە پۆستی سەرۆك كۆماری عیراقەوە نییە، بەڵكو پەیوەندی بەرێككەوتنێكەوە هەیە كە دوو ساڵ پێش ئێستا كردوومانە.

راشیگەیاند: لای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئاڵوگۆڕی پۆست پڕۆسەیەكی دیموكراسییە، بۆیە بابەس بێت چەواشەكردنی خەڵكی كوردستان و تەخوین.

وتەبێژی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: هەندێك لایەن بە ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگاری كەركوك شڵەژاون، بۆیە پێیان دەڵێم ئەگەر خەمی ئەو پۆستەیان بوو بۆ كورد، بۆ دەنگیان بە رێبوار تەها نەداو پیرۆزباییان لێنەكردو سكاڵاشیان لەسەر تۆمار كرد، خۆئەگەر دەنگیان بە رێبوار تەها بدایە، ئەوا لەگەڵ پارتی رێككەوتنمان دەكرد نەك لایەنێكی دیكە.