جام کوردی - نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە لە نێوان تشرینی یەکەمی 2023 تا کۆتایی ساڵی 2025، زیاتر لە 38 هەزار ئافرەت و کچ لە غەززە کوژراون.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە؛ تێکڕای رۆژانە نزیکەی ٤٧ ئافرەت و کچ گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەش دراوە؛ لە کۆی قوربانییەکان، 22 هەزاریان ئافرەتی پێگەیشتوو و 16 هەزاریان کچی منداڵ و مێردمنداڵ کوژراون.
نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت دەکاتەوە کە رێژەی مردنی ئافرەتان لەم شەڕەدا زۆر زیاترە لە هەموو جەنگەکانی پێشووی غەززە.
کۆی گشتی کوژراوانی غەززە (نێر و مێ) تا کۆتایی ساڵی 2025، بەپێی سەرچاوە جیاوازەکان لەنێوان 67 هەزار بۆ 75 هەزار کەسدایە.