ئەم هەنگاوە دوای داخرانی ئاسمانی ناوچەکە بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئێران دێت، کە تێیدا گەشتەکان بۆ پاراستنی سەلامەتیی گەشتیاران لە هەموو وڵاتەکەدا بۆ ماوەی دوو مانگ ڕاوەستابوون.
بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی فەرمیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی ئێران، لە کاتژمێر 7ـی بەیانیی ئەمڕۆوە بەشێک لە ئاسمان کراوەتەوە. ئێستا ڕێڕەوەکانی بەشی ڕۆژهەڵاتی ئێران بۆ تێپەڕبوونی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بە تەواوی ئامادەن و هیچ گرفتێکیان نییە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی ئێران ئاماژە بەوەدەدات، دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بەرەبەرە ئەنجام دەدرێت. ئەمە بەستراوەتەوە بە لایەنە تەکنیکییەکان تاوەکو گەڕانەوەی فڕۆکەکان لەم قۆناغەدا بە شێوەیەکی پارێزراو، بێ گرفت و بە خێرایی بێت.