بەهۆی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە و جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران، ڕێڕەوە بازرگانییەکان ڕووبەڕووی گرفت بوونەتەوە و ئەمەش کاردانەوەی ڕاستەوخۆی لەسەر نرخی خۆراک لە عێراقدا دروست کردووە.

مەهدی سەهر جبووری، بریکاری کارگێڕیی وەزارەتی کشتوکاڵ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی خانەی تەنگژەکانی کرد، تاوەکو پلانی بەردەوامیی بەرهەمهێنان و ئامادەیی وەزارەت لەبەرامبەر پێشهاتە خێراکانی ناوچەکەدا تاوتوێ بکەن

لە ڕاگەیێنراوێکدا، بریکاری کارگێڕیی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەدا، گرانبوونی تەماتە دەرەنجامی کەمیی هاوردە و قۆرخکاریی هەندێک بازرگانە لە عەلوەکاندا. وەزارەت دەیەوێت بە زیادکردنی بەرهەمی هەموو پارێزگاکان، پێداویستیی بازاڕەکان لەم قۆناغەدا بەباشی دابین بکات.

زانیاریی زیاتر: جبووری دەشڵێ، وەزارەتی کشتوکاڵ هەوڵ دەدات ئالیک بۆ کەرتی ئاژەڵداری و پەلەوەر بە نرخێکی گونجاو دابین بکات. ئامانجیان ئەوەیە نرخەکانی مریشک و هێلکە لە بازاڕەکاندا جێگیر بن و باری دارایی هاووڵاتییان گران نەبێت.